"ژمارەی مامۆستایانی ناڕازی لە زیادبووندایە"

16:04

ناوەندی هەواڵ - سەرپەرشتیاری لیژنەی چالاکییەکانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی، رایدەگەیەنێت: هێزە ئەمنییەکان توندوتیژیان بەرامبەر بە خۆپیشندەران کرد، ژمارەیەک مامۆستاش لە ماڵەکانیادا حەسرکراون.


سنور کەریم، سەرپەرشتیاری لیژنەی چالاکییەکانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە چالاکی ئەمڕۆ و دەستگیرکردنی مامۆستایان ڕایگەیاند: ژمارەیەک مامۆستا کە لەدەوەی شار هاتوون، لە رێگە دەسگیر کراون، ١٢ مامۆستاش لەنێو شار دەسگیرکراون و ٦ ئەندامی ئەنجومەنیش دەسگیر کراون، جگە لەوەش هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنیش لە ماڵەکانیاندا حەسر کراون.


هەروەها جەختیشی کردەوە: "خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژیان بەرامبەر کرا، تەزوی کارەبایان لێدرا. پەیاممان ئەوەیە خۆپیشاندان بەردەوامە، هەتا دەسەڵات گوێ لە داواکارییەکانی مامۆستایان دەگرێت و جێبەجێدەکرێت، دواکارییەکانیش روونن. هەتا دێت گڕوتینی بایکۆت بەردەوام دەبێت و ژمارەی بەشداربوانیش زۆرتر دەبێت.