چالاکیەکانی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد بە بۆنەی ٢٥ ی نۆڤەمبەر
10:52
ژنها 
ناوەندی هەواڵ - رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ژێر دروشمی (بە رێکخستن و پاراستنی جەوهەری کۆتایی بە توندوتیژیەکانی سەر ژنان دینین) چەندین چالاکی لە سەرتاسەری شار و شارۆچەکەکانی باشوری کوردستان رێکدەخات و لە راگەیەندراوێکدا ئەو کات و شوێن وجۆری چالاکییەکان ئاشکرادەکات.
 
چالاکییەکان بەم شێوەیە دەبێت:
 
رەواندوز- سمینارێک لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ١٨/١١/٢٠١٦ بەڕێوەچوو.
 
شارەزوور و هەڵەبجە– لە ناوەندی هەڵەبجە لێدوانێکی راگەیاندنی دەدرێت لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ١٩ی ١١، هەروەها  لە پێنجوێن سمینارێک لە کاتژمێر ٢ سازدەکرێت.
 
سنوری راپەرین-  لە قەڵادزێ رێپێوان لە  کاتژمێر ٢  لە ٢٠/١١/٢٠١٦ بەرێوە دەچێت، لە رانیە سمیناریک لە کتێبخانەی گشتی کاتژمێر ٢ سازدەکرێت لە ٢٦ی١١ی ٢٠١٦.
 
کەرکوک- سمینارێک لەناو شاری کەرکوک لە بەرواری ٢٢/١١/٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت، هەروەها هەر لە شاری کەرکوک لە ١٥ خوێندنگەدا سمینار بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە بەرێوەدەچێت.
 
گەرمیان- لە کەلار سمینارێک لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ٢٢-١١- ٢٠١٦سازدەکرێت.
دوبز- سمینار لە کاتژمێر ١٠ لە بەرواری ٢٠/١١/٢٠١٦ بەڕێوەدەچێت. 
داقوق- سمینار لە بەرواری ٢٠ و ٢١ -١١-٢٠١٦ سازدەکرێت.
هەولێر – رێپێوانی گشتی لە ناو شاری هەولێر لە کاتژمێر ٣ لە بەرواری ٢٣/١١/٢٠١٦
 
 سلێمانی- رێپێوانی گشتی لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ٢٥ /١١/ ٢٠١٦
دهۆک – لە چەند شوێنێکی ناو شار و سنوری دهۆک سمینار سازدەکرێت  لە بەرواری ٢٥/١١/٢٠١٦ .
هەر لە راگەیەندراوەکەی رژکدا هاتووە:"رژاک وێڕای تەواوی ئەم چالاکییانە کە خۆسەر پێی هەڵدەستێت لە هەمان کاتدا بە هاوبەشی لە گەڵ رێکخراو شوێنی تر بەشداری ئەنجامدانی چەند پانێلێک لە شارەکاندا دەبێت".
 

