لە پێشڕەویە سەرەتاییەکانی ئۆپراسیۆنی موسڵ هەشت گوند ئازادکران
11:25
							تشرینی یەکەم
							17
							/ 2016
						
						
						
						
						
						
					ژنها 
ناوەندی هەواڵ -  بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە میحوەری خازرەوە، دەستی پێکرد و تا ئێستا هەشت گوند کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە.
کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئازادکردنی موسڵ لە میحوەری خازر دەستی پێکردوە کە لە ژێر دەستی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.
لە پێشڕەویە سەرەتاییەکاندا هێزەکانی پێشمەرگە توانیان گوندەکانی باسەخڕە ، تەرجەلە ، بازگردان ، شێخ ئەمیر و گوندەکانی بەدەنەی گەورە و بەدەنەی بچووک، کەبەرلی و شاقۆڵی کۆنترۆڵبکەنەوە.
چەتەکانی داعش لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دا شاری موسڵیان داگیرکرد.
(ش ب)

