ئه‌نجامنامەى شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی TEVDA ڕاگەیاندرا
12:52
ژنها
شەنگال - ئه‌نجامنامه‌ى شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی ئازادى و دیموکراتى ئێزیدیه‌کانTEVDAبه لێدوانێک راگه‌یه‌ندرا.
شه‌شه‌مین کۆنگرەی ته‌ڤگه‌رى ئازاد و دیموکراتى ئێزیدیه‌کان، لە ٢٤-٢٥ ى ئه‌م مانگه‌دا به به‌شدارى٢٠٠ ئه‌ندام له ناوچه‌ى خانه‌سۆرى شه‌نگال بەڕێوەچوو، لە ئەنجامنامەی کۆنگرە کە بە لێدوانێک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا، ڕاگەیاندراوە: "له کۆنگره‌دا بۆ یه‌کخستنی کۆمه‌ڵگەى ئێزیدى و لەسەر داوای گشتی ئێزیدیەکان پارتى و ئازادى و دیموکرات ئێزیدی(PADE) دامه‌زرا. ئەو پارتیە کار بۆ بونیادنانی سیستەمێکی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی دەکات لەناوچەکەدا، بۆ پاراستنی گوند، شار و شارۆچکەکانی هەرێمەکە و ڕێگری کردن هەر ڕووداوێکی کۆمەڵکوژیەک.
لە ئەنجامنامەکەدا ڕاگەیاندراوە: کۆنگرە دەستنیشان دەکات خۆ کێشانەوەی (پەدەکە) لە شەنگال، و بێ پارستن هێشتنی ئێزیدیەکان بۆتە هۆکاری کۆمەڵکوژی بە هەزاران هاوڵاتی ئێزیدی، بە دیلگیران هەزاران ژنی ئێزیدی و کۆچبەر بوونی بە سەدان هەزار کەس.
"هەروەها لە کۆنگرەدا دوای هەڵسەنگاندێکی تێر و تەسەل لەسەر بارودۆخی سیاسی و سەربازی ناوچەکە بڕیاری دامەزراندی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدیەکان درا، بۆ بەڕێوەبەری ئەو پارتەش بەڕێوەبەرایەتیەکی ٢١ کەسی هەڵبژێردرا. "
لە ئەنجامنامەکەدا دامەزراندی پارتی ئازادی و دیموکراتی لە کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆز کراوە و داوا له هه‌موو پارت و ڕێکخستنەکانی ئێزیدیەکان کرا کە به‌شدارى له ناو ئه‌م رێخستنانه‌دا بکەن، لەپێناو یەکێتی هەموو ئێزیدیەکان تێ‌بکۆشن و بەرژەوندی کۆمەڵگەی ئێزیدی بەبنەما بگرن.
(ش ب)