لە ئەنجامی نقومبونی کەشتیێکدا ٤٥٠ کەس خنکان
12:48
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بە هەڵگری سەدان کۆچبەر نقووم بوو، لە ئەنجامدا ٤٥٠ کەس بێسەروشوێنن و ٢٥٠کەسیش ڕزگار کراون.
ئه‌و به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌ران كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا نقووم بوو بووه، سه‌دان كۆچبه‌ری نایاسایی تێدابووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی ده‌ریایی یۆنانه‌وه، پرۆسه‌ی رزگاركردن و گه‌ڕان به‌شوێن كۆچبه‌ره‌كاندا ئه‌نجامده‌درێت.
به‌له‌مه‌كه له‌نزیك دورگه‌ی كریت له‌سنوری یۆنان نقووم بووه.
نقووم بوونی ئه‌م به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌ران له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی نقووم بوونی چه‌ند به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌یان كۆچبه‌ر خنكان.
بە گوێڕەی دواین زانیاری تا ئێستا توانراوە ٢٥٠ سەرنشین ڕزگار بکرێن و ٤٥٠کەسیش بێسەروشوێنن.
(ش ب)