به‌دواچوون بۆ کوژرانی ژنێک لە کەلار
09:58
ژنها
کەلار- دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری ١٩-٥- ٢٠١٦ رۆژی پێنج شه‌ممه ژنێک له ناحیه‌ی رزگار سه‌ر به قه‌زای که‌لار بەچەک کۆتایی به ژیانی خۆی دێنی و ده‌ڵێن به هۆی کێشه‌ی کۆمەڵایه‌تیه‌وه بووە به‌ڵام له به‌داچونێکی ئاژانسی ژنهادا راستی بابه‌ته ده‌خرێته روو .
ئه‌و ژنه‌ی خۆی کوشتوه ناوی سنور قادر خێزانداره و خاوه‌نه‌ی ٤ منداڵه که‌وا یه‌کێک له منداڵه‌کانی ته‌مه‌نی تەنها ٢ مانگه و خیزانه‌که‌ی پیشمه‌رگه‌یه رۆژی چوار شه‌ممه ڕابردوو له گه‌ڕه‌کی خۆرنه‌وه‌زانی ناحیه‌ی رزگاری سه‌عات ١١ پیش نیوه‌ڕۆ به چه‌کێکی جۆری کلانشینکۆف کوتایی به ژیانی دێنێت .
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌که بێت ده‌ڵین کێشه‌ی ده‌رونی هه‌بووه بۆیه ئه‌و ڕووداوە رووی داوه، به‌ڵام بەگوێره‌ی به‌دواچونه‌کانی ئاژانسه‌که‌مان و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیک له‌و خێزانە بۆمان ده‌رکه‌وت که‌وا ئه‌م ژن و پیاوە کێشه له نێوانیاندا هه‌بووە وه پیاوه‌که‌ی ئازاری زۆری ئەو ژنەی داوه فشارێکی زۆر له ژنه‌که کردوه و ژنه‌که‌ش چه‌ند جارێک هانای بۆ ماڵی باوکی بردوه بەڵام خاوه‌ندارییان لێ نه‌کردوه و تا له کۆتایدا به چه‌کی هاوژینەکەی خۆی ده‌کوژیت .
هه‌روه‌ها لێکوڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردوه و هاوژینی ژنه‌که‌ش به پێی ماده‌ی ٤١٨ له یاسای سزادانی عیراقی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کراوه و ئێستا له زیندان دایه چونکه به چه‌کی ئه‌و، ژنه‌که خۆی کوژراوە یاخود خۆی کوشتوە.
(ش ب)