لە سنوری ڕۆژئاوا سێ هاوڵاتی درانە بەر دەستڕێژی گولـلە
12:21
ژنها
کۆبانێ- سوپای تورکیا له‌سه‌ر سنوری نێوان شاری گرده سپی و باکوری کوردستان ده‌ستڕێژی گولـله له سێ هاوڵاتی کانتۆنی کۆبانێ ده‌کات و له ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و یه‌کێکی تریش بریندارده‌بێت.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 8:00 ی به‌یانی سوپای تورک له گوندی مه‌ره‌که‌با، که به‌دووری 27 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری گرده‌سپی کانتۆنی کۆبانێ، ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له سێ هاوڵاتی گوندی شێران-ی کانتۆنی کۆبانێ کردووه، که ده‌یانویست بچنه باکوری کوردستان.
که له ئه‌نجامی ئه‌و گولـله‌بارانه‌دا، دوو هاوڵاتی به‌ناوه‌کانی گوڵمحه‌مه‌د ته‌مۆ ته‌مه‌ن 40 ساڵ، مسته‌فا محه‌مه‌د ه‌مه‌ن 22 ساڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و هاوڵاتی سێیه‌میش به‌ناوی عه‌بدولغه‌نی عه‌لی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ برینداربوو.
هه‌روه‌ها، هاوڵاتییه برینداره‌که و ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ش که گیانیان له‌ده‌ستدا، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نیشتیمانی شاری گرده‌سپی کراون.
(ش ب)