پیاوێک هاوژینەکەی دەاتە بەر دەستڕێژی گولـلە
09:20
ژنها
ناوەندی هەواڵ- پیاوێک لە شاری تاران هاوژینەکەی دەداتە بەردەستڕێژی گولـلە و دوای بەهەمان چەک لەخۆسی دەدات.
شەوی دووشەمە کاتژمێر 7 شەو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، پیاوێک بەناوی رەزا کە تەمەنی ٣٥ ساڵانە، فاتمی هاوژینی دەداتە بەردەستڕێژی گولـلە،- پۆلیس باس لە وە دەکات ئەم پیاوە دەچێتە شوێنی کاری هاوسەرەکەی کە نەخۆشخانەیە و داوا لە هاوسەرەکەی دەکات بێتە پاڕکی نەخۆشخانە. پاشان سواری سەیارەکەیان دەبن و لە وێ دا تەقە لە خۆی و هاسەرەکەی دەکات. هاوکاری فاتمە باس لە وە دەکات کە ئەو ژن و مێردە ماوەیەکی دورو درێژە کە ناکۆکیان هەیە دەگەڵ یەکتری.
لەلایەکیترەوە زانرا کە باری تەندروستی ئەو ژن و پیاوە لە ئاستێکی مەترسیدار دایە.
(ش ب)