جۆلەمێرگ؛ دوو کچە خوێندکار کەوتنە ژێر زریپۆشێکی سەربازی

14:42

ژنها

جۆلەمێرگ- لە شاری جۆلەمێرگ، زریپۆشێکی سەربازی دەخولێنێتەوە سەر دوو کچە خوێندکار و لە ئەنجامدا بەسەختی بریندار بوون.

لە گەڕەکی "سملێقەزا"ی شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، کاتێک دوو کچی خوێندکار لە خوێندنگە بەرەوە ماڵ دەگەڕانەوە، زریپۆشێکی سەربازانی دەوڵەت دەخولێنێتەوە سەریان و بەسەریاندا وەرگەڕا، هەردوو خوێنکار بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە.

( ش ب)