دوای ئاگربەەست هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم گەیشتنە ڕێککەوتن

12:04

ژنها

قامیشلۆ- لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەی ٢٢ی مانگ ئاگربەستی کاتی ڕاگەیاندرا، ئەمڕۆش لە ئەنجامی دانوستانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواو هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد، هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی سەرۆکایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ڕایگەیاندوە، دوای ئەوەی ٢٢ی مانگ لەسەر نێوەندگیری چەندین لایەن و ڕیشسپی کانتۆنی جزیرە ئاگربەستی کاتی ڕاگەندرا، دانوستان لەنێوان بەڕێوەبەرانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و کاربەدەستانی ڕژێمی ئەسەد پێشخراوە و هەردولا لەسەر هەندێک خاڵ گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی کانتۆنی جزیرە لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە لێدوانێک بدات.
(ش ب)