لە چۆمان ژنێک کوژرا
09:25
ژنها
سۆران- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی چۆمان پیاوێک ژنێکی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەمجامدا گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر 9:30 خوله‌کی شەوی ڕابردوو پیاوێک له‌شارۆچکەی چۆمانی سەر بەشاری هەولێر ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەکوژیت و دواتریش له شارۆچکه‌ی سۆران پیاوێکی تری کوشت.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه رائید سه‌عدون باڵه‌کی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلسی سۆران راگه‌یاندوە:" به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی-یه‌وه ئه‌و ژن و پیاوه به گولـله کوژراون".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران، راشیگه‌یاندوە:"بکوژه‌که خۆی راده‌ستی پۆلیسی سۆران کردووه".
جێگای باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین رووداوی کوشتن به پاساوی جۆراوجۆرله ده‌ڤه‌ری سۆران تۆمارکراوه و چه‌ند تۆمته‌بارێکش تائێستا له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیرنه‌کراون.
شارۆچکەی چۆمان لە ١٦٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێردا ھەڵکەوتووە.
(ش ب)