شاندێکی باکوری کوردستان سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کرد
09:18
ژنها
سلێمانی- شاندێکی شارەوانی مێردین‌ی باکوری کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستانیان کرد، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیش ده‌ڵێت: ده‌بێت هه‌موان پێکه‌وه ببینه هۆکاریک بۆ شکاندنی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تور.
دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ، شاندێک له باکوری کوردستانه‌وه که پێکهاتبوو لە " لەیلا سەڤینچ بۆزان هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی زێدەیای سەربەشاری مێردین، مەکیە گیوزەل سەرۆکی بەڕێوبەری سیاسەتی ژنان لە شارەوانی مێردین، حافزە ئایمەلەک و عەبدولسەلام گلجی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی مێردین، سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌لگه‌ی کوردستانیان کرد.
شیلان شاکر هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی باکوور ووتی : "بێگومان ئه‌م جۆره سه‌ردانانه گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌و به‌رخۆدان و پاراستنه‌ی ئه‌مڕۆی به‌شه‌کانیتری کوردستان ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌ری به‌داخه‌وه که ده‌ڵێم له باشووری کوردستان زۆر بێهیزه، هیوادارم ئه‌م دیدارانه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی باشووری کوردستانیش ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌کو ئه‌و بێده‌نگییه‌ی هه‌یه بۆ به‌رخودانه‌کانی به‌شه‌کانیتری کوردستان بشکێنرین، هه‌روه‌ک چۆن باشوری کوردستان پشتگیری بۆ به‌رخودانی باکوور و به‌رخۆدانی کۆبانێ هه‌بوو؛ به‌هه‌مان شێوه‌ش ببینه هۆکارێک بۆ شکاندنی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک.
لەیلا سەڤینچ بۆزان، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی زێدەیا سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانکردنیان بۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی رایگه‌یاند:" ئامانجمان دروستکردنی په‌یوه‌ندی و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان بوو، سه‌ردانی چه‌ندین جیگه‌ی تریشمانکرد که له روانگه‌ی چاند، که‌لتوور و زمانه‌وه هاوشێوه‌ی مێردین بوو.
شایه‌نی باسه له‌لایه‌ن شانده‌که‌وه چه‌ندین دیاری پیشکه‌شی هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کران.
(ش ب)