له‌قامیشلۆ ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا
10:03
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له شارى قاميشلۆ راگه‌ياند و هۆشداريشى دايه هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د به‌وه‌ى وه‌ڵامى هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌كيان ده‌ده‌نه‌وه.
دوێنێ سێيه‌م رۆژى شەڕ و پێکدادان بوو كه له نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له بەرامبەر هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به هۆى گوێنه‌دانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به رێنماييه ئه‌منييه‌كانى ئاسايشى رۆژئاوا پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا هاتبووه ئاراوه.
به‌و هۆيه‌وه يه‌كينه‌كان و ئاسايش هێرشيان كرده سه‌ر زيندانى قاميشلۆ و توانيان زيندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به ده‌يان كارمه‌ند و سه‌ربازى سوپاى ئه‌سه‌د ناچار بوون خۆيان راده‌ستى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان كرد.
دوێنێش كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى قاميشلۆ و ريش سپيان داوايه‌كيان ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان كرد و له وه‌ڵامى ئه‌و داواكارييه‌دا، سه‌رۆكايه‌تى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان بڕيارياریدا ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن.
رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی رۆژئاوا، راگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵه‌کانی ریش سپیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌قامیشلۆ ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندوه. ئاسایش ده‌ستنیشان ده‌کات له‌کاتژمێر 15:30 ده‌ستیپێکردوه.
(ش ب)