موسڵ؛ ٢٥٠ ژن لەلایەن چەتەکانی داعش لە سێدارە دراون

14:29

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ٢٥٠ ژن کە لالەیەن چەتەکانی داعش بەدیل گیرابوون بەهۆی ئەوەی ڕەتیان کردۆتەوە ببن بە کۆیلەی سێکسی لە شاری موسڵ کۆمەڵکوژکران.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار، بەرپرسێکی پارتێکی کوردی هۆکاری کوشتنی ژنان لەلایەن چەتەکانی داعش بۆ رۆژنامەی(Daily Mail) ئاشکرا دەکات، ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردوە کە ٢٥٠ ژن کە بڕیاری سەرچەتەکانی داعشیان ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی ببن بە کۆیلەیەکی سێکسی، بەهۆی ئەوەشەوە دوای دەسترێژیان دەکرێتە سەر لە سێدارە دراون.

هەرچەند ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەی ڕانەگەیاندووە ئاخۆ ئەو ٢٥٠ ژنە لە چ کاتێک کوژراون بەڵام ئاماژەی بەوە کردوە کە لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوونە بڕیاری سەرچەتەکانی داعش جێبەجێبکەن، لە سێدارە دراون.

(ش ب)