دادگای ڕژێم دۆسیەیەکی نوێی بەرامبەر سوهەیلا محەممەدی کردۆتەوە

09:20

ژنها

ناوەندی هەواڵ- دادگای رژێمی ئێران لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات دۆسیەیەکی نوێی لەدژی سۆهەیلا محەممەدی چالاکی ژینگە پارێز کردووەتەوە.

پێشتر لەلقی ۲ی دادگای سنە بە بەهانەی بەشدابوون لە کەمپەینی رزگار کردنی کانی بڵ، مانگرتن و کۆکردنەوەی واژۆ دۆسیەیەک لەدژی سۆهەیلا محەممەدی کرابووە. ئەمجارە پاش بەشداربوونی ئەو چالاکه لە مەراسیمی نەورۆزی قەسریانی سنە جارێکی دیکە ناوبرا لەلایەن ئیتلاعاتەوە داواکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، ڕۆژی ٩ ی ئەم مانگە سوهەیلا محەممەدی لە لقی 2ی دادگای شۆڕشی شاری سنە، دادگای کراوە.

دادوەری دۆسیەکە قازی "ئیسکەندەری" تۆمەتی کردەوەی دژی ئاسایشی نیشتیمانی و تێکدانی بیرورای گشتی خستووتە پاڵ سوهەیلاو و ناوبراویش ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵەکە دووابەدووای تەواوبوونی دانیشتنی دادگا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە سۆهەیلا محەممەدی پەلکێشی ئەو ئیدارەیە کردووە و دووای لێپێچینەوەیەکی زۆر ڕەوانەی لقی 4ی دادگای سنەیان کردووە و دۆسیەیەکی تازەیان بۆکردووەتەوە و بەحوکمی قازی "عەڕەبی" بەدادانی بارمەتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە .

(ش ب)