بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٧.٨ ئەکوادۆر دەهەژێنێت

10:12

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوی باکوری رۆژئاوای ئیکوادۆری هەژاند و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 28 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بەرەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە، بە هۆی بومەلەرزەیەکەی بەهێزەوە لە ئیکوادۆر ٢٨ گیانیانلەدەستدا و هۆشداری رووداوی تسۆنامی لە هەردوو وڵاتی ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیا دەدرێت.

سەنتەری جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئیکوادۆر بە پێوەری٧.٨رێختەری هەبووە و بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای کەناروەکانی ئیکوادۆر روویداوە.

هاوکات سەنتەری هۆشداری تسۆنامی لە زەریای هێمن، هۆشداری داوەتە هەردوو وڵاتی ئیکوادۆر و کۆلۆمبیا لە ئەگەری روودانی تسۆنامی لەو ناوچانەدا.

چەند ڕابردووش، بومەلەرزەی بەهێز چەند شارێکی ئاپۆنی گرتەوە و نزیکەی ٤٠کەس گیانیانلەدەستدا.'

(ش ب)