لە "قوروە" کچێکی چواردە ساڵان بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
10:46
نیسان
13
/ 2016
ژنها
سنە- کچێکی تەمەن چواردە ساڵان لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستا هۆکاری ئەو خۆکوژییە روون نەبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست ژنها کەوتوون، رۆژی دووشەمەی ڕابردوو کچێکی چواردە ساڵان بە ناوی"ئا.ع" لە گوندی "قەڵا"ی شاری "قوروە"ی سەر بە پارێزگای سنە، بە هۆکارێکی نادیار لە ماڵی خۆیاندا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، ڕاگەیاندرا کە ئەو کچە خۆی خۆی هەڵواسیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری ئەو خۆکوژییە یان کوشتنەکەی لە لایان دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەوە نەخراوەتە روو.
(ش ب)