ژنێکی ٥٠ ساڵان لەلایەن پۆلیسەوە بریندارکرا

10:30

ژنها

جۆلەمێرگ- لە گەڕەکی 'یەنی' شارۆچکەی گەڤەر ژنێکی ٥٠ ساڵان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە بریندار بوو.

ماوەی مانگێکە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە شاری جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ دراوە، پۆلیس و سەربازان هەر شوێنێک دەستیان پێبگات، تاڵانی دەکەن و دەیسوتێنن، هەروەها هێزەکانیان دەست لە ژیانی هاوڵاتیان نا پارێزن، شەوی ڕابردووش لە ئەنجامی دەسترێژی گولـلەی هێزەکانی پۆلیس، لە گەڕەکی یەنی ناوچەکە ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بەناوی 'ئۆسەس' بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

زانرا کە دۆخی تەندروستی ئەو ژنە ئێستا باشترە و لە ژێر چاودێری پزیشک دایە.

(ش ب)