بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا

09:56

ژنها

بۆکان- لە شاری بۆکان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵان دوای چەندین ڕۆژ لە سوتانی دوێنێ بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەوە گیانی لەدەستدا.

ژنێکی تەمەن ۳۷ ساڵ کە ناوەکەی بەتەواوی نەزانراوە، لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەوترێت بە هۆی کێشەی خێزانیەوە ماوەیەک لەمەو بەر ئاگری جەستەی خۆی بەردابوو، دوای 10 ڕۆژ بە هۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەی کە ۸۰٪ بوو دوای ماوەیەکی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

جێگەی ئاماژەیە بە هۆی فشاری خێزانی و کۆمەڵایەتی ڕێژەی خۆکوشتن و کوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کودستان بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردوە.

(ش ب)