سوپای تورک بە تۆپی هاوەن شارۆچکەی نوسەیبین تۆپباران دەکات
12:00
ژنها
مێردین- له‌ناوچه‌ی نسێبین-ی سه‌ر به شاری ماردین له‌باکوری کوردستان هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک دژوارتر ده‌بێت، ئەمڕۆش سوپا ویستی بکەوێتە چەند گەڕەکێک دوای ئەوەی نەیانتوانی ئێستا بە چەکی هاوەن تۆپبارنی ئەو شارۆچکەیە دەکات.
به‌رخۆدانی گه‌ل له‌نسێبین له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک 27 رۆژی تێپه‌ڕاند و ئێستاش سوپای تورک به‌هاوه‌ن و تۆپ گه‌ڕه‌که‌کانی بەرخۆدانی تۆپباران دەکات.
پاش شه‌ڕێکی سه‌خت، له‌سه‌ر له‌به‌یانیه‌وه به‌چه‌کی قورس گه‌ڕه‌کان درانه به‌رتۆپ و تانک و له‌ئێستادا تۆپبارانی شاره‌که به‌هه‌موو دژواری خۆیه‌وه به‌رده‌وامه.
چەندین جار سوپای تورک هەوڵی داوە بکەوێتە چەند گەڕەکێکی شارۆچکەکە، بەڵام هەرجار ڕووبەڕووی گورزی سەختی شەرڤانانی یەپەسە و یەپەسەر-ژن بۆتەوە، ئێستاش بەرخۆدانی بەردەوامە.
(ش ب)