هیومان رایتس راپۆرتێك لەبارەی كچانی ئێزدی ئامادە دەكات

12:55

ژنها

ناوەندی هەواڵ- رێكخراوێكی نێودەوڵەتی راپۆرتێك لەبارەی كچانی ئێزدی ژێردەستی داعش ئامادە دەكات و ئاشكرای دەكات خراپترین جۆرەكانی مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە و بە چەندین شێوە ئەشكەنجە دراون.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچی نێودەوڵەتی، لە راپۆرتێكدا لەبارەی ئەو کچە ئێزدییانەی لەلایەن داعشەوە رفێندران دەڵێت، خراپترین مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە و بە شێوەی نامرۆڤانە ئەشكەنجە دراون.

لەو راپۆرتەدا كە پشت بە زانیارییە تایبەتەكان بەستراوە ئاماژە بەوەدراوە، رێكخراوی تیرۆریستی داعش سەرەتا كچانی ئێزدی ناچاركردووە واز لە دینەكەی خۆیان بهێنن و بچنە سەر دینی ئیسلام، دوای ئەوەش لە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كۆیلە لە سوریا كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوە و هەر كچێك زیاتر لە 4 جار لەنێوان تیرۆریستەكاندا فرۆشراوە و كڕدراوەتەوە.

ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە كە راپۆرتەكانی لەسەر ئاستی جیهان گرنگی پێدەدرێت، لەم راپۆرتەیدا ئاماژەی بەوەشداوە كە كچانی ئێزدی بە خراپترین شێوە ئەشكەنجە دراون، هەندێكجار لەسەر شەقامەكان و لەبەرچاوی خەڵك روتكراونەتەوە یاخود بە چەقۆ برینداركراون، یان ئەندامەكانی جەستەیان بڕدراوە.

(ش ب)