ڕێژەی خۆکوشتن لە شاری ورمێ زیادی کردوە
09:12
ژنها
ناوەندی هەواڵ- لە دوای نەورۆز و لە مەوەی نزیکەی یەک حەفتەدا، لانیکەم ٨ کەس کە ڕێژەی تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵه کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانای شاری ورمێی ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی "گەباران" و "باوان" بوون، کاڵێ بە هۆی کێشەی فشارەکانی خێزانی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەهادەوترێت کە لەیلا جەلال-یش بە هۆی کێشەی خێزانی و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە بەناوی عەبدوڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری" لە گوندەکانی "بێ بەکران" و "ئوورسی" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
پاڵنەری سەرەکی بۆ خۆکوشتنی عەبدوڵڵا، زیندانی کردنی هەتا هەتایی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر ڕاگەیەنراوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە مەڕ هۆکارەکانی خۆکوژی ئەوە پێشان دەدات کە، پەیوەندیی سۆزداری، تێکچوونی سیستمی بەهاکان و ئاڵوگۆڕی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە هۆکارە سەرکییەکانی چوونە سەرەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان بە ئەژمار د.
(ش ب)