جیاوازی داهاتی ژنان و پیاوان، لە کام پیشەکاندا زیاترین نایەکسانی هەیە؟
18:54
ژنها
ناوەندی هەواڵ- جیاوازی ڕەگەزی ناو کار و ئیش شتێکی تازە نیە، لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بە ١٥پیشەی سەرەکی کراوە کە تیایدا زیاترین جیاوازی و نایەکسانی رەگەزی ئەنجامدەدرێت.
تۆژینەوەوەیەک ڕوونی دەکاتەوە لە پانزدە پیشە دا وەکوو، شۆفیری، دووکتوری ددان، دەروون ناس، بەڕێوەبەری باڵا، چێشتلێنەری پڕۆفێشنال، پیشەی کۆمپیتەری و دیزاینێر، پزیشک، چاویلکە ساز، پیلۆت، دیزاینێری یاری کۆمپیتەر، مووەزەفی ئەمنیەتی و تکنسیەنی پزشکی، زیاترین جیاوازی نێوان داهاتی ژن و پیاو هەیە.
کە کاری کۆمپیتەری 28.3 زیاترین ڕێژەی لە خۆی دا دەگرێ، ئەو ئامارە کە لە لایان وێب سایتی پیشەو داهاتەکان، " گلەس دۆر" بڵاو بۆتەوەبە بڵاو کردنەوەی 500 هەزار پرسیارنامە لە نێوان کەسایەتی خاوەن کار سە بارەت بە بارەدۆخی پیشەو داهاتەکانیان دەستی بە کار کرد و ئەنجامەکانی ئەم تۆژینەوە وەکو لێکۆڵینەوەکانی تر ڕونی کردۆتەوە 76 لە سەدی ژنان داهاتێکی عادڵانە وەرناگرن.
ئەندروو چمبرلین، کارناسی ئەڕشدی گلەس دۆر دەڵێ:" تەنانەت ئەگەر بە ڕای هەندێک 5 % جێوازی کەم بێ بەڕای من ئەوەندە بابەتێکی گرینگە کە گۆڕانکارێکی جدی لە مەودای ژیان دا دەتوانێ ساز کا. لە ئەم وێبسایتە دا بە لە بەرچاو گرتنی هەندێک فاکتەر وەک؛ تەمەن، ئاستی خوێندەواری، ڕێزۆمەی کاری، بارەدۆخی پێشەکان تەنیا 5.6% بۆشایی نێوان ژن و پیاو دا هەیە. ئەوە لە کاتێک دایە کە لە بەشێک لە پیشەکان ئەو جێوازیە تا 28.% دەگا.
س؛ ڕادیۆ زەمانە
(ش ب)