دربەسیە؛ بەهۆی تەقینەوەیەک ١٥هاوڵاتی بریندار بوون

17:01

ژنها

حەسەکە- لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە یەکێک لە قاوەخانەکانی شارۆچکەی دربەسیە ١٥ کەس بریندار بوون.

ئەمرۆ شەمە، کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە قاوەخانەی سوار لەناو بازاڕی شارۆچکەی دربەسیە-ی کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان تەقێندرایەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٥ هاوڵاتی بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکە هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، هەروەها زانرا کە برینی بریندارەکان سوکەو سەرجەم بریندارەکان ڕەوانی نەخۆشخانەی شارەکە کراون.

(ش ب)