هێرشی دەوڵەت بۆ سەر نوسەیبین له‌رۆژی بیسته‌مدا به‌رده‌وامه
12:47
ژنها
مێردین- له شارۆچکه‌ی نسێبین-ی سه‌ر به شاری مێردین‌ی باکوری کوردستان، ماوه‌ی 20 رۆژه هێرشی ده‌وڵه‌تی تورک به تۆپ و هاوه‌ن به‌رده‌وامه و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رخۆدانی مه‌زن به‌رده‌وامده‌کات و له چالاکیه‌کی نیشانگره‌وه‌شدا پۆلیسێکی تایمی تایبه‌ت به سه‌ختی بریندارده‌بێت.
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ رۆژی 20 ه‌م بێ ناوبڕ هێرشی قڕکردن له گه‌ڕه‌که‌کانی به‌رخۆدان له شارۆچکه‌ی نسێبین-ی شاری مێردن به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و هێرشی گران ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی فورات، عه‌بدولقادر پاشا، یه‌نی شه‌هر و دیجله، هه‌روه‌ها له باره‌گای Gurun TRT و یه‌که‌ی جه‌ندرمه‌ی YÎBO وه به هاوه‌ن گه‌ڕه‌که‌کانی به‌رخۆدان گولـله‌باران ده‌کرێن.
ئێواره‌ی دوێنێ له دژی تیمێکی تایبه‌ت له نزیک نه‌خۆشخانه‌ی کۆنی ده‌وڵه‌ت، هێزه‌کانی یه‌په‌سه چالاکیه‌کی نیشانگریان پێکهێنا و له ئه‌نجامدا پۆلیسێکی ده‌وڵه‌ت به سه‌ختی برینداربوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی له نسێبین کرا.
هێرش به تۆپ و هاوه‌ن له‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی به‌رخۆدان له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
(ش ب)