رژاک، بۆ 67مین ساڵرۆژی لە دایکبوونی ئۆجالان ئاهەنگێك ساز دەكات
11:31
ژنها
راپەڕین- بەدورشمی ژنان بۆ ئازادی رێبەرەکەیان رێکخراوی ژنانی ئازاد بۆ 67مین ساڵرۆژی لە دایكبوونی رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان ئاهەنگێك ساز دەکات.
بە بۆنەی ٦٧ شەست وحەوتەمین ساڵەی لە دایک بوونی رێبەری پەکەکە عبدوڵا ئۆجالان، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) ئاهەنگێکی پیرۆزکردن سازدەکات، ئاهەنگەکە بە بەشداری گروپی مۆسیقا و گۆرانی رۆژیار و چەندین هونەرمەندی میلی لەسەر رێگای نێوان ڕانیە و قەڵادزێ بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەم مەبەستە رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان لە هەرێمی ڕاپەرین لە لێدوانێکیدا بانگەوازی لە هاوڵاتیانی باشور و بە تایبەتی دەڤەری بیتوێن و پشدەر، چۆمان سۆران دەكات بەشداری لەم ئاهەنگەدا بكەن.
ئاهەنگەکە رۆژی دووشەممە ٤ ی نیسانی ٢٠١٦ لەسەر رێگای نێوان ڕانیە و قەڵادزێ، بانوەقەل خوار لۆفەکانی گڵەزەرد / کات ١ی دوای نیوەرۆ بەڕێوەدەچێت.
(ش ب)