لە ماوەی ساڵێکدا هەزار و ١٤٦ حاڵەتی سیل تۆمار کراوە

10:38

ژنها

سلێمانی- بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندورستی لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کە لەساڵی 2015 زیاتر لە هەزار كەس توشی نەخۆشی سیل بوون.

د.دارا رەشید، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەندروستی لەوەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندوە: "تەنها لەساڵی 2015 دا لەهەرێمی كوردستان، هەزارو 146 كەس توشی نەخۆشی سیل بوون، بەڵام ئێستا نەخۆشییەكە كۆنتڕۆڵ كراوەو بەردەوامیش دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشیەكە دابین دەكەین."

ناوبراو ڕاشیگەیاندوە: "لەچەند ساڵی رابردوودا بەهەوڵی وەزارەتی تەندروستی و چەند رێكخراوێكی تایبەت بەڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەكە، 90% نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوەو ڕیگری لەبڵاوبونەوەی كراوە، هەرچەندە قەیرانی دارایش رێگری كردووە، بەڵام هەوەڵدەدەین لەكوردستان بۆ ئەمساڵ كۆتایی بەنەخۆشییەكە بهێنین و بنبڕی بكەین، چونكە رۆژ بەڕۆژ نەخۆشییەكە كەمتر دەبێتەوە."

نەخۆشی سیل نەخۆشیەكی گوازراوەیە، بەكتریایەكەوە سییەكان لەكاردەكەون و نیشانەكانیش دوای چەند مانگێك دەردەكەون، زیاتریش توشی منداڵان و كەسانی بەتەمەن دەبێـت.

24 ی ئازاری هەموو ساڵێك رۆژی جیهانی نەخۆشی سیلە، بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە بە ملیۆنان كەس توشی نەخۆشی سیل دەبن و گیان لەدەستدەدەن.

(ش ب)