لە شرناخ شەڕ و پێکدادان ڕوویدا

12:04

ژنها

شراناخ- شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورک و شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل لە ١٢یەمین ڕۆژدا بەردەوامە و ئەمڕۆ لە شەڕێکی دژوردا بەکرێگیراوێکی دەوڵەتی تورک کوژرا.

لە شاری شرناخی باکوری کوردستان شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورک و شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە و یەپەسە-ژن) لە ١٢یەمین ڕۆژدا بە سەختی بەردەوامە. شەڕ ورردە وردە بەرفراوان دەبێت و شەوی ڕابردوش لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر گەڕەکەکانی عسەمەت پاشا و جمهوریەت، شەڕ و پێدادان ڕوویدا، لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا بە کرێگیراوێکی کورد بەناوی عەبدوڵا فیدان کە لە بەرەی هێزەکانی دەوڵەت لە بەرامبەر ڕۆڵەکانی گەلەکەی چەکی هەڵگرتبوو، کوژرا.

(ش ب)