لە فارقین و ١٨ گوند قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا
15:26
ژنها
ئامەد- له شارۆچکه‌ی فارقین-ی سه‌ر به شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان له 18 گوند و گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌که قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی قایمقامیه‌تی شارۆچکه‌ی فارقین، له کاتژمێر 11ی ئه‌مڕۆوه له 18 گوند و گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌ی فارقین هاتووچۆکردن قه‌ده‌غه‌یه و ئاشکراش نه‌کراوه هه‌تا که‌ی به‌رده‌وامده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی قەده‌غه‌کردنی هاتووچۆشدا، گه‌ل ده‌ستیان به چالاکی رێپێوان کرد و له ئێستادا به‌ره‌و سوێنی ئۆپه‌راسیۆن به‌ڕێککه‌وتوون.
جێگای ئاماژه‌یه، له 3/11 ی ساڵی رابردووش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له‌ناوه‌ندی شارۆچکه‌که به‌رده‌وامبوو، پاش ئه‌و 11 رۆژه‌ش جار به‌جار بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌کراوه.
(ش ب)