یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی بێریتان جان ئۆزەر بەڕێوەدەچێت
15:15
ژنها
ئامەد- بێریتان جان ئۆزەری پەیامنێرمان بەر لە سێ مانگ، لە سەروبەندی رومالکردنی هەواڵ و بە بیانوی بە جۆش و خوێن گەرم بوون دەستبەسەر کراوە، بڕیارە ٢٩ ی ئەم مانگە یەکەمین دانیشتنی کەیسی ناوبراو لە دادگا ئەنجامبدرێت.
پەیامنێرمان بێریتان جان ئۆزەر لە لە ١٦-١-٢٠١٦دا لە کاتی رومالکردنی هەوالی گردبوونەوەی هاوڵاتیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و ئابلوقەی سەر ناوچەی سوری ئامەد، لە شاری ئامەد دەستبەسەر کرا، سەرەڕای ئەوەی دەیانزانی کە بێریتان پەیامنێرە، بەڵام بەبیانوی ئەوەی کەسێکی گوماناویی بووە دەست بەسەر دەکرێت. دواتر پۆلیس ڕایگەیاند کە هۆکاری دەستبەسەرکردنی بێریتان جان ئۆزەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە جۆش و خوێن گەرم کاری کردوە بۆیەش گومانمان لێکردووە، پاش سێ مانگ بڕیارە، ٢٩ ی ئەم مانگە یەکەمین دانیشتنی کەیسی بێریتان جان ئۆزەر لە دادگا ئەنجام بدرێت.
بۆ ئازادکردنی بێریتان جان ئۆزەر سەرجەم پەیامنێران و ڕۆژنامەوانانی ژنها دەستیان بە چالاکی کرد و چەندین چالاکیان بەو هۆیەوە ئەنجامداوە، هەروەها جێی وەبیرهێنانەوەیە کە بێریتان کە لە گرتوخانەی ئامەد دەستبەسەر کرابوو، دوور خراوەتەوە بۆ گرتوخانەی باکرکۆی لە شاری ئەستەنبۆل.
بڕیارە ٢٩ ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ بێریتان جان ئۆزەر، لە چوارەمین دادگای سزا قورسکراوەکان لە شاری ئامەد بەڕێوەبچێت. بۆیە ژنها بانگهێشتی سەرجەم پەیامنێرانی دەکات کەئامادەی دانیشتنی دادگایی کردنی ڕۆژنامەوان و پەیامنێر بێریتان جان ئۆزەر بن.
(ش ب)