لە نوسەیبین شەڕ و پێکدادان بە سەختی بەردەوامە
12:44
ژنها
مێردین- له شارۆچکه‌ی نسێبین-ی سه‌ر به پارێزگای مێردین، ده‌وڵه‌تی تورک به چه‌کی گران بەردەوامی بە هێرشەکان دەدات و هیزه‌کانی یه‌په‌سه و یه‌په‌سه-ژن به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌نه‌وه.
له شارۆچکه‌ی نسێبین-ی سه‌ر به پارێزگای مێردین-ی باکوری کوردستان، که تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورک له رۆژی 12 یه‌مدا به‌رده‌وامه، هێزه‌کانی ده‌ڵه‌تی تورک له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به چه‌کی قورس گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌یان گولـله‌باران کرد.
له‌به‌ر‌امبه‌ردا، به‌رخۆدانی هیزه‌کانی یه‌په‌سه و یه‌په‌سه-ژن به‌ده‌وام ده‌کات و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین جار هاوڵیان دا بکه‌ونه ناو ه‌ڕه‌که‌کانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رخۆدانی یه‌په‌سه و یه‌په‌سه-ژن ناچاربوون بکشێنه‌وه.
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک نه‌یانتوانی بکه‌ونه ناو گه‌ڕه‌که‌کانه‌وه و هه‌وڵیاندا به تانک و تۆپ خانوی هاوڵاتیان بڕوخێنن و به‌وشێوه‌هیه بچنه پێشه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له ماڵی هاوڵاتیان وێران بوون.
ژماره‌یه‌ک تانکیش له‌سه‌ر رێگای ئیپه‌ک و مه‌یدانی نه‌ورۆز جێگیرکربوون و هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌که‌کانیان تۆپباران ده‌کرد، پاش بانگی به‌یانیش به چک هێرشیان ده‌ستپێکرد، له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی که شه‌ڕی دژوار تیایدا رووده‌دات ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیسترێت، سێ ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتنیش ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی شه‌ڕ کران.
له نسێبین له‌ناو دوو رۆژی دواییدا لایه‌نی که‌م حه‌وت ئه‌ندامی تیمی تایبه کوژراون و له ئێستاشدا شه‌ڕ به دژواری به‌رده‌وامه.
(ش ب)