سعودیە؛ پێنج ژن بە دڕندەترین شێوە دەکوژێت
08:38
ژنها
ناوەندی هەواڵ- لە وڵاتی سعودیە سەری پێنج ژن دەبڕدرێت و جەستەکانیان لەسەر شەقامێکی گشتی و قەربالغی شارەکە هەڵدەواسرێن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (vocir) ی فارسی ( ئاژانسی هەواڵی مەسیحیەکانی ئێران)، پاڵپشت بە بڵاوکراوەی (mail online) ی بەریتانی، ئاشکرایکرد کە کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودیە سزایەکی دڕندانەیان بە سەر پێنج ژندا سەپاندوە.
هەروەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێداوە، کاربەدەستانی دەزگای قەزایی سعودیە سەری پێنج ژنیان بڕیوە و لاشەکانیان بەبێ سەر بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە سەر شەقامێکی قەرەباڵغی شارەکە بە سلنگ هەڵواسیوە کە خەڵکانێکی زۆر پێیدا تێپەڕ دەبن و ئەم کارەشیان بۆ ئەوە کردووە کە ژنانی تری پێ چاوترسێن بکەن و تاوانی لەوشێوەیە ئەنجام نەدەن.
ئەو سەرچاوەیە راشیدەگەیەنێت کە ئەو پێنج ژنە بە تاوانی ئەندام بوون لە باندێکی دزیکردندا، بە دڕندەترین شێوە سزادراون کە دوورە لە هەموو یاسا و ئاکارێکی مرۆڤایەتی و ئاینی. هەروەها پێگەی فەرمی دەیلی مەیل ڕایدەگەیەنێت کە ڤیدیۆی ئەم کارەساتە ئەوەندە ترسناک بووە خۆمان لە بڵاو کردنەوەی پاراستووە.
(ش ب)