گیراوێکی سیاسی لە شەوی نەورۆزدا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

14:49

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە گرتوخانەی شاری ئەدیرنا دوای ١٧ڕۆژ مانگرتن، گیراوی سیاسی محەمەد کاراهان شەوی ٢١-ی ئادار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

لە گرتوخانەی شاری ئەدیرنای تورکیا گیراوی سیاسی محەمەد کارەهان لە شەوی نەورۆزدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ناوبراو لە ٣-ی ئەم مانگەدا لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە مانگرتن کردبوو، دوای ١٧ رۆژ مانگرن لە شەوی ٢٠/٢١ واتا لە شەوی نەورۆز ئاری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

سەبارەت بە باردۆخی تەندروستی محەمەد کاراهان زانیاریەکی ئەوتۆ رانەگەیەندراوە بەڵام زانرا کە ناوبراو بۆ تیمار کردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

(ش ب)