سنە؛ چوار ئەندامی بنەماڵەی وەکیلی دەستبەسەر کراون
12:49
ژنها
ناوەندی هەواڵ- چەندین کەس بە تۆمەتی بهشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی قەسریان سەربەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر کران، لە ناو ئەو کەسانەی دەست بەسەر کراون چوار ئەندامی بنەماڵەی فەرهاد وەکیلی هەن.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی دووشەمە دوای تەواو بوونی ئاهەنگی ڕێ وڕەسمی نەورۆز لە قەسریان سەر بهشاری سنە چەندین هاوڵاتی لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە خاڵەکانی پشکنیندا لەلایەن سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەکاتی گەڕانەوە بۆشاری سنە دەست بەسەر کران.
هێزەکان لەکاتی پشکنین دەیانەوێت ئافرەتێک لە ئۆتۆمۆبیلەکەدا دابەزینن کە هاوڵاتیەک بەناو “موختار وەکیلی”بەرگری لە ئەنجامی ئەو کارە دەکات.هێزەکان هێرش دەکەنە سەر ناوبراو و گازی فرمێسک رێژ دەکەن بەسەر وچاویاو ئافرەتە دەست بەسەر کراوەکە دەگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەپەیوەندیەک کە خاتوو سەعدیە وەکیلی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردویە دەڵێت: "چەند کاتژمێر دوای ئاهەنگی نەورۆز لە قەسریان خوشکم”شەهلا وەکیلی”لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ هێشت دەکرێت. لە دوای رۆیشتنی بۆ ئەو ئیدارە دەست بەسەر دەکرێت،پاش جەندکاژێر کە بنەماڵەمان بەشوێنداچوونی بۆدەکەن و دەچن بۆ بنکە ئەمنیەکان بۆ ئاگاداری لە دۆخی خوشکم بە بنەماڵەکەم دوترێت کە شەهلا دەست بەسەر بووە و تەنیا بە دانانی بارمتە بە کاتی ئازاد دەبێت."
نسەعدیە ڕاشیگەیاندوە: "بنەماڵەمان بارمتەکە ئامادە دەکەن بەڵام لە دادگا پێیان دەوترێت بە هۆی پشووی نەورۆزی ئەو کارناسانەی کە قیمەتی بارمتەکە هەڵدەسەنگینن لەپشوو دان بۆیە ناتوانین شەهلا وەکیلی ئازاد بکەین، بنەماڵەمان دەڵێن کە دەتوانین هاوسەنگی بارمتەکە پارەی نەقد دابنێین. ئێستا براکانم لە ئیدارەی ئیتلاعات وخوشکم لە گرتووخانەی مەرکەزی سنە دەست بەسەر کراون."هەروەها ناوبراو دەڵێت: "کە لە ئێستا دا بنەماڵەکەم بوون بە دوو دەستەوە هەندێکیان لەبەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتن وهەندێکیان لەبەر گرتووخانەی سنە تا هەواڵێک لە خوشک وبراکانم بزانن."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وکارمەندانی گرتووخانەکە وتوویانە تا تەواو بوونی بەدواچوونەکان ولێ پرسینەوەکان ئەم چوارکەسە هەرلە شوێنەکان خۆیان دەمێننەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم چوار کەسە بنەماڵەی “فەرهاد وەکیلی”گیراوی سیاسی کورد کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە گرتووخانەی ئەوین لەگەڵ”فەرزاد کەمانگەر،شیرین عەلەم هوولی وعەلی حەیدەریان”لە سێدارەدران.
(ش ب)