جزیرە؛ هێرش کرایە سەر مەراسیمی نەورۆزی
13:21
ئازار
22
/ 2016
ژنها
شرناخ- پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە شاری جزیرەی باکوری کوردستان کە بڕیابوو بۆ وەبیرهێنانەوە و خاوەندەرکەوتن لە دۆزی ئەو کەسانەی لە بەرخۆدانی جزیرەدا ژیانیان لەدەستداوە ئەمڕۆ مەراسیمی پیرۆزبایی ئەنجامبدرێت ئەنجام بدرێت.
پۆلیس بە بۆمبی فرمێسک ڕێژەوە هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان لە کاتی لێدوانیان دەخوێندەوە، گەنجانی شارەکەش بە بەرد وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و شەرو پێکدادان بەردەوامە.
چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن...
(ش ب)