نوسەیبین؛ بە تانک ماڵی هاوڵاتیان دەڕوخێندرێن
09:49
ژنها
مێردین- هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بە تانک هێرشیان کردە سەر ئەو گەڕەکەی شارۆچکەی نوسەیبین کە ئێوارەی دوێنێ تانکێکی سوپای تورکیای لێ تەقێندرابووەوە.
هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بە تانک(دەبابە) و زریپۆش، هێرشی سەر گەڕەکی فورات دەکەن لە شارۆچکەی نوسەیبین-ی سەر بە شاری ماردین، ماوەی چەندین کاتژمێرە بە سەختی تۆپبارانی گەڕەکەکە دەکەن و شەرڤانانی یەپەسە و یەپەژەش لەبەرگریکردنی گەڕەکەکەیاندان، هەرچەند چەندین جار تیمە تایبەتەکان هەوڵیاندا بکەونە گەڕەکەکە، بەڵام تا ئێستاش نەیانتوانیوە بکەونە نێو گەڕەکی فوراتی شارۆچکەکە.
هەروەها هەمان ئەو هێزانەی کە پێکهاتوون لە تیمی تایبەت، سەرباز و پۆلیس کە نەیاتوانی بچنە نێو گەڕەکی فورات لە هەردوو گەڕەکی کشلە و زەینەل عابیدین، بە تانک و چەکی گران هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتیان و دەیروخێنن.
لە گەڕەکی نوسەیبین-ی شاری ماردین ماوەیەکە لە چەندین گەڕەک هاتووچۆ قەدەغەکراوە، ئێستاش هەوڵدەدەن بکەونە مەیدانی پیرۆزبایی نەورۆز بەڵام شەرڤانانی یەپەسە و یەپەژە رێگەیان پێنەداون.
شایەنی باسە ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی فورات تانکێکی هێزەکانی سوپای تورک لەلایەن شەرڤانان تەقێندرابووەوە.
(ش ب)