ئەو دوو ژنەی لە ئێلهـ تیرۆر کرابوون ئەمڕۆ بە خاک دەسێردرێن
08:12
ژنها
ئێلهـ- دوێنێ ناسنامەی ئەو دوو ژنا ئاشکرا کرا کە شەوی ١٥/١٦-ی ئەم مانگە لە ناوەڕاستی شاری ئێلهـ(باتمان) لەلایەن پۆلیسی تورکەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کران، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک بە خاک دەسپێردرێن.
دوێنێ ناسنامەی ئەو ژنە ڕاگەیاندرا کە شەوی ١٥/١٦-ی ئەم مانگە لە گەڕەکی (ئایدنلک ئەڤلەر) لە ناوەڕاستی شاری ئێلهـ(باتمان) لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورک درانە بەردەست ڕێژی گولـلە، دوای ئەوەی دوێنێ ناسنامەی هەریەک لە ڕوشەن ئالتون ومەنەکێش ئەرگۆن، راگەیندرا، ئەمڕۆ بە دوو مەراسیم لە دوو شوێنی جیاواز بە خاک دەسپێردرێن.
تەرمی ڕوشەن ئاڵتون ڕەوانەی شارۆچکەی بوڵانکی شاری موش کراوە، هەروەها تەرمی مەنەکێش ئەرگۆن لە بەر گەمارۆی سەر نوسەیبین ناتوانرێت بەخاک بسپێردرێت بۆیە بە مەراسیمێکی بە شکۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە شاری ئێلهـ دەنێژرێت.
(ش ب)