ژمارەی کوژراوانی کیمیابارانی شارۆچکەی تازە گەیشتە پێنج کەس
07:54
ژنها
کەرکوک- دوو ژنی دانیشتوی شارەێی تازه له بەرکەوتووانی گازی خەردەل و کلۆر لەلایەن چەتهکانی داعشەوە لە یەکێک له نەخۆشخانەکانی بەغدا گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی بەکارهێنی غازی کیمیاوی لەلایەن چەتەکانی داعش،دوو ژن بەناوەکانی نەجیبە جومعە، تەمەن 43 ساڵ و حەلیمە حوسێن، تەمەن 52 ساڵان، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە یەکێک له نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا گیانیان لەدەستداوە و دوێنێ چوارشەمه تەرمەکانیان گەڕایەوە بۆ شارەدێی تازە.
بەم هۆیەشەوە ژمارەی بەرکەوتووانی کیمیابارانەکەی شارۆچکەی تازە بۆ سەروو 600 کەس بەرزبووەتەوە و سێ منداڵ و دوو ژنیش گیانیانلەدەستداوە.
شایەنی باسه سێشەممەی رابردوو چەتەکانی داعش به گازی كلۆرو خهردهل بۆردوومانی شارۆچكهی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوکیان كرد، بههۆیهوه تا ئێستا پێنج هاوڵاتی کە سێیان منداڵن گیانی لهدهستداو بهسهدانی دیكهش برینداربوون.
ناحیهی تازه، بەدووری 15 كیلۆمهتر دهكهوێته باشووری كهركوكهوه و لهماوهی چهند رۆژی رابردوودا چهند جارێك لهلایهن داعشهوه بۆردوومان كراوه کە یەکێک لە بۆردوومانەکان بە چەکی کیمیایی و گازی خەردەل و کلۆر بووە.
(ش ب)