قەڵادزێ؛ ژنێک سوتا
10:08
ئازار
13
/ 2016
ژنها
سلێمانی- كچێكی تەمەن بیست ساڵان بە ناوی (ه ح ع) لە شارۆچكەی قەڵادزێ دوای ئەوەی بە سوتێنراوی گەیەندرایە نەخۆشخانە لە ئیمیرجینسی سلیمانی گیانی لە دەستدا.
بانگەشەی ئەوە کرا کە كچەكە ڕۆژی هەشتی مارس ، كاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی لەشەقامی مەزگەوتی گەورە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و ڕێژەیەکی زۆری جەستەی سوتاوە، پاش گیان لەدەستدانی لەقەبرستانی شارەكە لەلایەن خەڵكەوە بەخاك سپێردراوە.
تائێستا هیچ لایەنێکی فەرمی و بەدواداچونی توندوتیژی دژ بە ژنان بەدواداچونی بۆ ئەم ڕووداوە نەکردوە و شتێکیش بەفەرمی ڕانەگەیەنراوە.
(ش ب)