منداڵێك بەهۆی بۆردومانی كیمیاوی داعشەوە گیانی لەدەستدا - دواین هەواڵ
13:40
ژنها
کەرکوک- له شاره‌دێی تازه، منداڵێکى ساوا، که به هۆى بۆردومانه‌کانى چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر شاره‌دێیه‌که به موشه‌کى کیمیایى و گازى خه‌رده‌ل برینداربوو بوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌وی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌ته‌کانی داعش له‌ناو گوندی به‌شیر-ه‌وه به چه‌کی کیمیای بۆردوومانی شارده‌ێی تازه خورماتوو-ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک کرد و به‌وهۆیه‌وه 200 هاوڵاتی شاره‌دێیه‌که بریندابوون.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى له که‌رکوک و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ منداڵێکى تورکمانى ساوا به‌ناوی (فاتمه سه‌میر)، که هێشتا خۆشی ژیانى نه‌بینی بوو له ته‌مه‌نى دوو ساڵ و نیویدا، به‌هۆى بۆردومانى داعش به چه‌کى کیمیاوى و خه‌رده‌ل بۆ سه‌ر شاره‌دێی تازه گیانی لەدەستدا.
سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى، وتیشی:" لێره‌وه داواکارین به زووترین کات رێکخراوه ناوخۆیی و جیهانیه‌کان که‌ره‌سته‌ى پزیشکى بگه‌یه‌ننه شاره‌دێى تازه، چونکه شۆێنه‌واری مه‌وادى کیمیاوى له شاره‌دێیه‌که ماوه‌ته‌وه.
ناحیەی تازە دەكەوێتە سەر رێگای سەرەكی (كەركوك- بەغدا) و زۆرینەی دانیشتوانەكەی لەنەتەوەی توركمانن و شیعە مەزهەبن.
(ش ب)