لە ناو 2864 ژندا سەدا %44,7 یان ڕوبەڕووی توندو تیژی دەبنەوە

16:48

ژنها

ئەستەنبۆل- کۆمپانیای 'گەزی' لە پێش هەشتی مارس ڕاپرسیەکی لە نێوان 2864دا ئەنجام داوە کە دەرکەوتوە لە سە%44,7ی ژنان رووبە ڕوی توندو تیژی دەبنەوە.

بەر لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر کۆمپانیای گەزی بۆ توێژینەوە بۆ دیارکردنی ئاستی توندوتیژیەکان لە تورکیا ڕاپرسیەکی لەگەڵ 2684 کرد، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ئەو ژنانەی لە ماڵەوەن هەروەها ئەوانەی کرێکاری دەکەن زیاتر ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە کە لە سەدا%68,4 . هەروەها لە سەدا %58,4 یش بەم شێوەیە وەڵامیانداوەتەوە "ڕۆژانە ڕووبەڕووی توندو تیژی دەبینەوە بەڵام شوێنێک شک نابەین تا بۆی بچین. هەروەها هەر بە گوێرەی ڕاپرسیەکە لە سەدا%27,7یش بە هۆی بژێوی خراپی ژیان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و لەبەرامبەر ئەمەش بێدەنگ دەبن.

لە سەدا %71,9ئەوانەی بەشداری ڕاپرسیەکە بوونە لە ئاسایشی ژیانیان دڵنیا نین و ئارام نین.

لە ئەنجامی ئەو ڕاپرسیە دەرکەوتوە کە لە سەدا %44,7 ژنان لە تورکیا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لەلایەن پیاوان.